Mazın Asad
16 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2015
ئەنقەرە - AA
بەپێی روونکردنەوەیەک لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی سوپاسالاری تورکیا، لە کاتی شەڕ و پێکدادانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ھێزەکانی پێشمەرگە، سەعات ٣:١٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ، بەشێکی لە گوللەی کاتیۆشا کە لە لایەن داعشەوە بە ھۆی پێکدادانیان لەگەڵ پێشمەرگە ئاراستەی ئەو ھێزانە کراوە کەوتووەتە کەمپی بەعشیقە کە سەربازانی تورکیا ئەرکی راھێنانی تێدا بەڕێوە دەبەن.
لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە کە "بەھۆی بەرکەوتنی گوللەوە چوار سەربازی قەرەمانمان بریندار بوون کە رەوشی تەندروستی باشە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی شرناخ کراوە. دوای ئەوەی خاڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دیاری دەکرێن وەڵامی دەدەنەوە. بەھۆی رووداوەکە جارێکی دیکە گرنگی ئاسایشی یەکینەکەی خستووەتەڕوو".
ھاوکات لەو روونکردنەوەیەدا ھیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ سەربازە بریندارەکان کراوە.