Muhittin Sandıkçı
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
ریزه - AA
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خۆر زیانه‌كانی لافاو و رۆچوونی زه‌وی له شارۆچكه‌ی گونه‌یسو سەربە پارێزگای ریزه ده‌ركه‌وتن.
به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وییه‌وه له دوو شه‌قامی شاره‌كه خۆڵ تاكوو نزیكه‌ی سێ مه‌تر كه‌ڵه‌كه بووه. له شه‌وه‌وه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه له ریزه و پارێزگاكانی دیكه‌وه هاتوون، به‌رده‌وامن له كاره‌كانی پاككردنه‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی گونه‌یسو، ره‌فعه‌ت ئۆزه‌ر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، لافاو و رۆچوونی زه‌وی له شارۆچكه‌كه رووی داوه و به‌م هۆیه‌وه نه‌تواندراوه كاره‌با بدرێته شارۆچكه‌كه.
رەفعەت ئۆزه‌ر به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆچوونی زه‌وی كێشه‌ی جیددی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی هه‌شت گه‌ڕه‌ك گیراوه ناتوانین بچین بۆیان. سه‌ره‌تا ئه‌و شوێنانه‌مان چۆڵكردن كه مه‌ترسییان له‌سه‌ر بوو، و هاووڵاتییانمان برده به‌شه ناوخۆیی قوتابخانه‌كان. دوای پاككردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه زیانه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین".