Muhittin Sandıkçı
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
ریزە - AA
لە ریزە تەرمی کەسێکی دیکە دۆزرایەوە کە لە ئاکامی لافاو و رۆچوونی زەوی کە بەهۆی بارانی بەخوڕ دروستبوو بێ سەروشوێن بووبوو، بەوەیش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ دوو کەس.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، ئێوارەی دوێنێ بەهۆی بارانی بەلێزمەوە کە دروستبوونی لافاو و رۆچوونی زەوی لێکەوتەوە، موختاری گوندی ئاسماڵیئرماک سەربە شارۆچکەی گونەیسو، ئادەم یانیک بێ سەروشوێن بوو.
لە دوای هەوڵێکی زۆری هاووڵاتییان، تەرمی ئادەم یانیک لە دووری سەد مەتر لە ماڵەکەی لە شیوێکدا دۆزرایەوە.
هەروەها کاتەکانی شەو، تەرمی ژنێک لەژێر داروپەردووی رووخاوی بینایەکدا لە ناوچەی ئۆرتا لە ناحیەی مورادییە دۆزرایەوە، بەوەیش ژمارەی ئەو کەسانەی لەو کارەساتە سروشتییەدا، گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ دوو کەس.
تیمەکان لە گوندی تەپەباشی سەربە شارۆچکەی گونەیسو بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەکانی گەڕان بە دوای کەسێکدا کە بێ سەروشوێن بووە، لەگەڵ دوو کەسی دیکە کە لە ناحیەی مورادییە بێ سەروشوێنن.