Halife Yalçınkaya
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
سیواس- AA
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی نومونە لە شاری سیواس، دکتۆر بەحری کۆرئۆغڵو هۆشداری ئەوە دەداتە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ-یان هەیە، خۆیان لە فشاری دەروونی بەدوور بگرن.
بەحری کۆرئۆغڵو بەبۆنەی رۆژی جیهانی دڵ راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پزیشک و کارمەندانی تەندروستی خەباتێکی مەزن دەکەن لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان.
بەحری کۆرئۆغڵو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هاوشێوەی جیهان لە تورکیا-ش نەخۆشییەکانی دڵ هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی کەسانێکی زۆرە و نووسیویەتی "پێویستە هەمیشە بایەخ بە تەندروستی دڵمان بدەین. بۆ پاراستنی تەندروستیمان دەبێت لە جگەرە و کحول دوورکەوینەوە، هەروەها سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگ پەیڕەو بکەین و دوورکەوینەوە لە خواردنە چەور و پڕکالۆرییەکان، هەروەها پێویستە خۆمان لە فشاری دەرونی بپارێزین و بەشێوەی بەردەوام وەرزش بکەین. لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پاراستنی تەندروستیمان دەبێت وەرزش لە ماڵەوە ئەنجام بدەین".