Serhat Zafer
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
سیواس - AA
"ئاڵتنکالە" لە پارێزگای سیواس هاوشێوەی حەوزی ئاوەکانی "پاموککالە"یە لە پارێزگای دەنیزلی کە هەردووکیان لە بەشێوەی پلیکانە هەڵکەوتوون.
ئاوی "ئاڵتنکالە" پێکهاتەیەکی تێکەلە لە گۆگرد و چەندین کانزای دیکە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای سیواس، کارەکانی پڕۆژەی "ئاڵتنکالە" کە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە گرنگەکانی تورکیا، بەکۆتاهاتوون.
پارێزگاری سیواس، ساڵح ئایهان پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی کرد.
بڕیاریشە ١٥ رۆژی دیکە "ئاڵتنکالە" بەڕووی گەشتیاراندا بکرێتەوە.