Sangar Hamad Azeez
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
شرنەخ - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو رایگەیاند رێگەیەکی نوێی مۆدێرن لەنێوان شرنەخ- وان درووستدەکرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی ئەو شەش سەربازەی لە پەلامارێکی تیرۆریستیی پەکەکەدا گیانیان لەدەستدا لە شاری شرنەخە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی ئەو سەربازانە کرد.
سولەیمان سۆیلو تیشکی خستەسەر درووستکردنی رێگەیەکی نوێ لە نێوان وان - شرنەخ و گوتی: "تاوەکو ئێستا ٥ کیلۆمەتری تەواوبووە، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لایەنگرانی نایانەوێ ئەم رێگایە چاکبکرێت، لەبەرئەوەی درووستکردنی ئەو رێگەیە بەواتای بوژاندنەوەی ناوچەکە دێت، چۆن نەیاندەویست فڕۆکەخانە درووستبکرێت، ئاواش نایانەوێت رێگاکە درووستبکرێت، بە کورتی نایانەوێت هیچ شتێک لە ناوچەکە ئەنجامبدرێت کە سوودی بۆ هاووڵاتییان هەبێت".
سۆیلو باسی لە ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و گوتی: "هێزە ئەمنییەکانمان بەردەوام ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەن، زستان و سەرما نایانوەستێنێت، بەردەوام دەبن هەرچوار وەرزی ساڵ. تیرۆریست لەهەرکوێ بێت دەچینە ئەوێ و لەڕەگەوە دەریان دەهێنین".