Çiğdem Alyanak,Ramal Abdullah Mahmood
15 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
گۆرانیبێژی تورک، ئیبراهیم ئەرکاڵ کە بە لە هۆشخۆچوویی لە گەراجی ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و لە ئاکامی پشکنینی بەراییدا دەرکەوت کە تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە و ژیانی لە مەترسی دایە.
نەخۆشخانەی Liv Hospital لە راگەیەندراوێکیدا بە بیری هێناوەتەوە ئەرکاڵ بەهۆی خوێنەربوونی مێشکییەوە لە ١٢ی نیسانەوە لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و لەژێر چاودێری چڕدایە.
راگەیەندراوەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لە ئاکامی هەڵسەنگاند بۆ پشکنینەکانی ئەمڕۆ پەستانی شلەی مێشکی کۆتایی پێ نەهاتووە و مەترسی لەسەر ژیانی ماوە.