Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal
15 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
ئەنقەرە- AA
سبەی هاووڵاتییانی تورکیا بەمەبەستی دەنگدان لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاریی دەستووری وڵاتەکەیاندا، دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
هاووڵاتییانی تورکیا تا ئێستا ٦ جار بەمەبەستی دەنگدان لەسەر گۆڕانکاریی دەستوور روویان لە سندووقەکان کردووە، ئەوەش لە هەریەک لە ساڵەکانی ١٩٦١، ١٩٨٢، ١٩٨٧، ٢٠٠٧ و ٢٠١٠دا. ئەنجامی سەرجەم گشتپرسییەکان 'بەڵێ' بووە جگە لە گشتپرسییەکەی ساڵی ١٩٨٨ کە بە ئەنجامی ''نەخێر'' کۆتایی هاتووە.
لهگشتپرسییەکەدا 55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 ده‌نگده‌ر لەناوخۆی تورکیا له 167 هه‌زار و 140 سندوقدا ده‌نگده‌ده‌ن. یەک ملیۆن و 269 هه‌زار و 282 له‌و ده‌نگده‌رانه ده‌نگده‌ری نوێن و تا رۆژی ده‌نگدانه‌كه تەمەنیان دەبێت بە 18 ساڵ. هه‌روه‌ها له به‌ندیخانه‌كانیش 461 سندوق داده‌نرێت.
- كاته‌كانی ده‌نگدان
له شاره‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی توركیا كاتژمێر 7:00ی به‌یانی بۆ کاتژمێر 4:00 ئێواره ده‌نگدان به‌ڕێوه ده‌چێت و له شاره‌كانی دیكه‌ش کاتژمێر 8:00 ی بەیانی بۆ کاتژمێر 5:00ی ئێواره دەنگدان بەڕێوەدەچێت.
- 10 پارتی سیاسی ده‌توانن نوێنه‌ریان لەسه‌ر سندوقه‌كان هەبێت
مادده‌ی 23 لە یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تورکیا، ئه‌و پارتانه ده‌ستنیشان دەکات كه ده‌توانن نوێنه‌ریان لەسەر سندوقه‌كانی ده‌نگدان هەبێت.
به‌وپێیه لەپاڵ هەریەک لە پارتە سه‌ره‌كییه‌كانی ئاك پارتی، جه‌هه‌په، هه‌ده‌په و مه‌هه‌په‌دا، هه‌ریه‌ك له پارته‌كانی وه‌ته‌ن، پارتی توركیای سه‌ربه‌خۆ، پارتی یه‌كێتیی مه‌زن، هودا پار، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن، به‌شدارده‌بن له چاودێرییکردنی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا.
هاوکات بەپێی ئەو خشتەیەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ئامادەیکردووە، ئازادیی بانگەشەکردن بۆ گشتپرسییەکەی سبەی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٠٠ کۆتایی دێت.
- هاووڵاتییان دەنگ لەسەر چی دەدەن
بەپێی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاریی دەستووری کۆماری تورکیادا، سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی کە لە ١٨ ماددە پێکهاتووە ، ژمارەی پەرلەمانتاران لە ٥٥٠ پەرلەمانتارەوە دەکرێتە ٦٠٠ پەرلەمانتار، تەمەنی خۆکاندیدکردنیش بۆ پەرلەمان لە ٢٥ ساڵەوە دەهێنرێتە خوارەوە بۆ ١٨ ساڵ.
- هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆمار پێنج ساڵ جارێک و لە هەمان رۆژدا ئەنجام دەدرێت. سەرکۆمار پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی ناپچڕێنێت.
- ئەو پارتانەی کە دەیانەوێت پاڵێوراویان بۆ پۆستی سەرکۆمار هەبێت، پێویستە لانیکەم لە سەدا پێنجی کۆی دەنگەکانی هاووڵاتییانیان بەدەست هێنابێت، یان ١٠٠ هەزار دەنگدەر دەنگی پێدا بن.
- بەهۆی بوونی دەنگۆ لەسەر ئەوەی کە سەرکۆمار تاوانێکی ئەنجام داوە بە دەنگی نیوە کۆ یەکی پەرلەمانتاران دەتوانرێت لە پڕۆژەیاسایەکدا داوای کردنەوەی دۆسیە لەسەر سەرکۆمار بکرێت.
- سەرکۆمار، جێگرانی سەرکۆمار و وەزیرەكان دادەمەزرێنێت و كۆتایی بە ئەركەكانیشیان دەهێنێت.
- دامەزراندن و لابردنی وەزارەتەکان، ئەرکدارکردن و دەسەڵاتدان بە دامودەزگاکان و دامەزراندنی دامودەزگاکان لەناو شار و دەرەوەی شار بە بڕیارنامەی سەرۆکایەتی دەبێت.
- پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی پەرلەمانتاران بڕیاری سەرلەنوێ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆمار بەیەکەوە بدات.
- ئەگەر پەرلەمان لە خولی دووەمی سەرکۆمارێکدا، بڕیاری دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دایەوە، سەرکۆمار دەتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە.
- ژمارەی ئەندامانی دادگای دەستووری لە ١٧ کەسەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ١٥ کەس.
- هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا و سەرکۆمار پێکەوە و لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێن.