Mesut Varol,Sayim Harmancı,İbrahim Yaldız,Sabri Yıldırım,Şener Toktaş,Leyla Bala,Hemın Othman Mohammed
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
وان - AA
به هۆی خراپی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا له به‌دلیس، وان، مووش و هه‌كاری رێگای 154 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی وانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی به‌فره‌وه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه رێگای هاتوچۆی 24 ناوچه داخراوه و تیمه‌كانی شاره‌وانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و رێگای 234 گوندیان كردووه‌ته‌وه كه پێشتر داخرابوون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگاری هه‌كاری، رێگاوبانی گوند و كێڵگه‌كانی ناوچه‌كه كه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرابوون له لایه‌ن تیمه‌كانی ئیداره‌ی تایبه‌تی پارێزگا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌فر كراونه‌ته‌وه.

- به‌دلیس و مووش
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێگاوبان و گواستنه‌وه‌ی ئیداره‌ی تایبه‌تی به‌دلیس، ئومیت كورتكان باسی له‌وه كرد كه له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه به هۆی به‌فره‌وه رێگای هاتوچۆی 10 گوند داخراون و تیمهكانیشیان بێ وچانانه كار ده‌كه‌ین بۆ پاككردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه.
هه‌روه‌ها له مووش به هۆی به‌رده‌وامی بارینی به‌فره‌وه كه له دوێنێ شه‌وه‌وه درێژه‌ی هه‌یه رێگای 120 گوند به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه و تیمه‌كانیش ده‌ستیان به‌كاركردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگا داخراوانه.

هاوكات به هۆی بارینی به‌فر و بوونی ته‌مێكی زۆر له زۆر شوێنی شاره‌كه شۆفێران دووچاری ناڕه‌حه‌تی بوون.