Arife Yıldız Ünal,Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
بە بەشداریی وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیای تورکیا، مستەفا ڤارانک لەسەر درێژترین هێڵی ئاسنینی دوو سایدی تێست لە ئەورووپا بە ناوی HABRAS، تێستێکی گرنگ ئەنجامدرا. لە میانی تێستەکەدا بۆمبێکی یەک تۆنی MK-84ی فرە ئامانج، خێرایی دەنگی تێپەڕاند و ئامانجە کۆنکرێتەکەی کە بە پۆڵا رووپۆشکرابوو، بە سەرکەوتوویی کون کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنەلۆجیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، HABRAS کە بە مەبەستی تێسکردنی کاریگەریی جووڵەی ئەو سیستمانەی چەک کە بە شێوەیەکی خۆماڵییانە پەرەیان پێدەدرێت لە لایەن TÜBİTAK SAGEەوە لە کاراپنار لە قۆنیا لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا دەست بە بنیاتنانی کراوە و لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا کراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لەسەر HABRAS، کە درێژییەکەی دوو هەزار مەترە و درێژترین هێڵی تێستی دوو سایدە لە ئەورووپا، بۆمبێکی یەک تۆنی خێرایی دەنگی تێپەڕاند. بۆمبەکە کە ناوی MK-84ە و فرە ئامانجە لە کاژمێرێکدا، هەزار و ٨٥٠ کیلۆمەتری تێپەڕاند و ئامانجە کۆنکرێتەکەی کە بە پۆڵایەک کە ئەستوورییەکەی یەک مەترە، بە سەرکەوتوویی کون کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە MK-84 لەسەر هێڵە ئاسنینەکە خێراییەکەی گەیشتە ئەوەندە و نیوێکی خێرایی دەنگ و بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی پێکا.