İsmet Karakaş
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
بڕیارە لە ٢٨ی ئایاردا، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە تورکیا بەڕێوەبچێت.
لە دەرەوەی وڵات و دەروازە سنوورییەکان یەک ملیۆن و ١٥٣ هەزار و ٨٤٢ کەس بەشداری گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانیان کردووە.
پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ٢٠ی ئایارەوە لە دەرەوەی تورکیا و دەراوازە سنوورییەکان دەستی پێ کردووە و تا ئیستاش بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، تا ئێستا یەک ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٨٤١ کەس لە دەرەوەی وڵات و ٥٤ هەزار و یەک کەسیش لە دەروازە سنوورییەکان دەنگیان داوە. بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە دەرەوەی وڵات و خاڵە سنوورییەکان بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنیان کردووە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١٥٣ هەزار و ٨٤٢ کەس.
لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی تورکیا، پڕۆسەی دەنگدان تا ٢٤ی ئایار و لە خاڵە سنوورییەکانیش تا کاتژمێر ١٧:٠٠ی رۆژی ٢٨ی ئایار بەردەوام دەبێت.