Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
عه‌نتاب - AA
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه سووریانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه په‌نایان بۆ توركیا بردبوو و، له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس له تیرۆریستانی داعش له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا گه‌ڕانه‌وه شارۆچكه‌كه‌یان، گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 176 كه‌س.
گه‌ڕانه‌وه بۆ شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاده‌وه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له تیرۆریستانی داعش پاككرایه‌وه، كه له‌لایه‌ن هێزی ئه‌ركی تایبه‌تی به‌شدار له هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له باكووری سووریا ده‌ستی پێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه سووریانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه په‌نایان بۆ توركیا هێنابوو، درێژه‌ی هه‌یه.
هاووڵاتییه سووریه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ جه‌رابلوس سه‌ردانی پارێزگای عه‌نتاب-یان كردووه و، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌رانی پارێزگاكه‌وه ناویان تۆمار كراوه.
سووریه‌كان ژماره‌یان نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بوو، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵبوون، دوای تێپه‌ڕبوون به خاڵی ئه‌منیی ده‌روازه‌ی گومركی كاركامشدا ره‌وانه‌ی جه‌رابلوس كرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی فه‌رمانگه‌ی كۆچی عه‌نتاب، ئۆكتای ئاهچهجی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد دوای ئه‌وه‌ی جه‌رابلوس له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی ئارام هه‌وڵیانداوه داخوازی ئه‌و هاووڵاتیه سووریانه به‌جێبگه‌یه‌نن كه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سووریا.
باهچهجی باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه سووریانه‌ی له‌و رۆژه‌وه‌ی مۆڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان وه‌رگرتووه، له دوێنێ ئێواره‌وه گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 176 كه‌س و، گوتیشی: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه ئه‌مڕۆش درێژه‌ی دەبێت و، پێشبینی ده‌كه‌ین نزیكه‌ی 100 كه‌سیان لێبگهڕێتهوه. تا خواست له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه هه‌بێت ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان".