Hüseyin Demirci
07 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2024
قەرس - AA
قەزای ساریکامش لە پارێزگای قەرس، لە وەرزی هاوینیشدا بە گوڵ بەرگی سپی دەپۆشێت، کە ئەوەیش دیمەنێکی جوان و قەشەنگی بە ناوچەکە بەخشیوە و بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
شارەکە کە یەکێکە لە بەرزترین شوێنەکانی تورکیا و وەرزی زستان تیایدا سەخت و درێژە، لەوەڕگا و پێدەشتەکانی بە جۆرە گوڵێکی سپی دادەپۆشرێن کە بە شاژنی گوڵ ناسراوە.
ناوچەی ناوەندی خلیسکێنە و گوڵەکانی دەشتی هانچەرلی و ئەو دیمەنە جوانانەی پەپوولە ڕەنگاوڕەنگەکان دروستی دەکەن، بوونەتە جێی سەرنجی هاووڵاتیان.
هاووڵاتی تەکین ئاڵتون، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە ساریکامش هەر وەرزە و جوانییەکی جیاوازی هەیە.
ئاڵتون باسی لەوە کرد کە ساریکامش یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی جیهان و، گوتی: "زستانی بەهەشتێکی گەشتیاری سپی سپیە، وەک دەیبینن لە هاویندا لە ڕووی سروشتییەوە بە گوڵ ڕازاوەتەوە. لە ئێستادا لە ڕۆژئاوا جیهانێکی جیاواز هەیە، بەڵام لێرەدا جوانی جیهانێکی دیکە هەیە. بە گوڵ و سروشت و دارستان و باڵندەکانی بووەتە شوێنێکی نایاب".