Filiz Kınık,Ali Cevahir Aktürk
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
چوار ساڵ و هه‌شت مانگ سزای زیندانی بۆ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و سزای زیندانیی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ بۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په سرری سوره‌یا ئۆنده‌ر كه به‌تۆمه‌تی "پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆرستی" له‌لایه‌ن دادگای خۆجێییه‌وه بۆیان ده‌ركرابوو، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی دووه‌می سزاكان له دادگای ئیستانبوڵ په‌سه‌ندكرا.
فه‌رمانگه‌ی دووه‌می سزاكان له دادگای ئیستانبوڵ، بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه دا كه 7ی ئهیلوول له‌لایه‌ن دادگای 26همی سزا قورسه‌كانه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو و ره‌وانه‌ی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه كرابوون.
به‌پێی بڕیاری فه‌رمانگه‌كه، بڕیاری دادگای خۆجێی بۆ سزادانی ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر پێچه‌وانه‌ی یاسا نییه و داواكاریی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌و پێیه چوار ساڵ و هه‌شت مانگ سزای زیندانی بۆ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و سزای زیندانیی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ بۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په سرری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌سه‌ند كرا.