Sarp Özer
12 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
هاتای - AA
له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا یاشار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی ئومیت دوندار و سه‌رۆكی میت هاكان فیدان-دا، تاوتوێی پێشهاته‌كانی باكووری سووریا و به‌رده‌وامیدان به ئاگربه‌ستی ئیدلب كرا.
ئاكار دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێڵی سنوور، له‌گه‌ڵ گوله‌ر و دوندار سەردانی شارۆچکەی هاتای کرد.
دواتر وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی و سه‌رۆكی میت هاكان فیدان، كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی پێشهاته‌كانی باكووری سووریا و به‌رده‌وامیدان به ئاگربه‌ستی ئیدلب كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها تاوتوێی دواین دۆخی ئاگربه‌ستی ئیدلیب كرا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچیدا و هه‌نگاوه‌كان له‌پێناو درێژه‌دان به ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه باسكران.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، "به‌پێی رێككه‌وتنی سۆچی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ درێژه‌دان به ئاگربه‌ست. هه‌ماهه‌نگیی نزیكمان له‌گه‌ڵ رووسیا له‌وباره‌وه به‌رده‌وامه".