Mohammed Baqi Hussein
28 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2016
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، ئەفكان ئالا رایگه‌یاند کە سه‌باره‌ت به په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری بورسا له سه‌رتاسه‌ری توركیادا 15 كه‌س دهستبهرسهركراوه.
ئالا به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران نومان كورتوڵموش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌باره‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێی بورساوه بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
ئالا گوتی: "له‌باره‌ی رێكخراوه‌كه‌وه نیشانه‌ی به‌هێز له‌به‌رده‌ستدایه. به‌ڵگه له‌باره‌ی رێكخراوه‌كه‌وه هه‌یه. كاتێك به‌ته‌واوی روونبووه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نم. له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا 15 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ئێستا ناوی شاره‌كان راناگه‌یه‌نم".
ئالا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە لە دوای كۆبوونه‌وه‌كه ده‌چێته بورسا و له‌وێوه روونكردنه‌وه ده‌دات.