Mümin Altaş
13 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاتژمێر ١٠:٠٠ به‌كاتی ناوخۆی تورکیا، به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "TRK" به‌ره‌و ئیسلام ئاباد پایته‌ختی پاكستان به‌ڕێكه‌وت.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له‌لایه‌ن جێگری سه‌ركۆماری تورکیا، فوئاد ئۆكتای و پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، واسیپ شاهین و سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، مه‌نسور یاواش-ه‌وه به‌ڕێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، فاتیح دۆنمه‌ز و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری بازرگانی، روخسار په‌كجان و وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، مه‌همه‌ت جاهیت تورهان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌ددین ئاڵتوون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن یاوه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا ئه‌ردۆغان به‌شداری ده‌كات له شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاری ستراتیجی توركیا-پاكستان و كۆڕبه‌ندی كاری توركیا-پاكستان.
هاوكات سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی پاكستان و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته‌دا گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، عارف عه‌لوی كۆده‌بێته‌وه.