Gökhan Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له مزگه‌وتی بویوك چامڵجا له ئیستانبوڵ به‌بۆنه‌ی شه‌وی میعراجه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزی خوێند.
ئێواره‌ی دوێنێ، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رووی كرده مزگه‌وته‌كه و نوێژی خه‌وتنانی له‌وێ به‌جێ گه‌یاند. دواتر هه‌ردوو ئایه‌ته‌كانی ٢٨٥ و ٢٨٦ی خوێند.
ئینجا سه‌ركۆماری توركیا له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان یادی ئه‌و شه‌وه‌یان كرده‌وه و هاووڵاتییان كه به‌م بۆنه‌یه‌وه روویان له‌و مزگه‌وته كردبوو به‌چڕی له ده‌وری سهركۆمار گردبوونه‌وه.