Semra Orkan
12 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2023
ئیستانبوڵ-AA
سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بازرانی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه سه‌ره‌خۆشی لێكردووه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بازرانی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه سه‌ره‌خۆشی لێكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری جه‌زائیر، عه‌بدولمه‌جید تهبوون، سه‌ركۆماری گینیا بیساو، عومارۆ سیسۆكۆ ئێمبالۆ، سه‌ركۆماری سه‌نیگال، ماكی سۆڵ، سه‌ركۆماری سریلانكا، رانیل ویكرێمێسینگێ، سه‌ركۆماری قیرغیزستان، سادر جاپارۆڤ، سه‌ركۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی سوودان، عه‌بدولفه‌تاح بورهان، به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشییان له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و هیوای چاكبوونه‌وه‌یان بۆ برینداران خواستووه.