Mazın Asad
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمارمان له لایه‌ن گه‌له‌وه، هه‌ڵومه‌رجێكی فعلی بۆ پێویستی ده‌ستوور له رووی یاساییه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه".
یڵدرم له په‌رله‌مانی توركیا به‌رنامه‌ی 65همین حكوومه‌تی توركیای ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی ئاك پارتیدا چاكسازی گرنگ له رووی ماف و ئازادییه‌كان و گشت بابه‌ته‌كانی توركیا ئه‌نجام دراوه و به‌و پێیه‌ش داواكاریی و پێداویستی گه‌ل چاره‌سه‌ر کراوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا روونیشی كرده‌وه كه هه‌نگاوی گرنگیان له‌باره‌ی به‌هێزكردنی توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یاسایی هاویشتووه و راشیگه‌یاند تاوانه‌كانی دژی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، پاشماوه‌كانی كۆنی سه‌ر ئیداره‌ی گه‌ل و سیاسه‌ت یه‌ك یه‌ك له ناو چوون.
یڵدرم له به‌شێكی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ش كرد كه له سه‌رده‌می ئاك پارتیدا بێ جیاوازی ئه‌تنیك، مه‌زهه‌ب و باوه‌ڕ و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی هاووڵاتیان و به‌هاكانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز گه‌شه‌یان به ژیانی هاوبه‌ش له نێو بیرۆكه‌ی دیموكراسیدا داوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له درێژه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئاك پارتی له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه ره‌وچاوی سیاسه‌تێكی كردووه له ژێر بنه‌مای یه‌كێتی و برایه‌تی میللی و هه‌وڵی بۆ له‌ناوبردنی بیرۆكه‌ی لێكترازانی هاووڵاتیان له ده‌وڵه‌ت و جیاوازیكردنی دهوڵهمهندییهكانی گه‌لی كردووه و هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند به درێژایی مێژووی سه‌رده‌مه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیادا هیچ حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو نه‌یتوانیوه وه‌ك خۆیان به پێداگری و به بوێره‌وه رووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه.
یڵدرم له‌باره‌ی ده‌ستووری نوێیه‌وه رایگه‌یاند: "ده‌ستووری نوێ پێویسته ده‌ستكه‌وته‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی وڵاته‌كه‌مان بۆ داهاتوو بگوازێته‌وه و پاشماوه‌كان بسڕێته‌وه و وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگه بداته‌وه. له سه‌رده‌می 65همین حكوومه‌تدا راسته‌وخۆ یاساكانی وه‌ك یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای پارته سیاسییه‌كان نوێ ده‌كرێته‌وه".