Mohammed Baqi Hussein
13 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نو‌عمان كورتوڵموش له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ÜlkeTV، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كۆمه‌ڵگای توركیا داوای ده‌ستوورێكی نوێ ده‌كات و ناچارن قۆناغی گۆڕانكارییه‌كان كه له 2002ه‌وه ده‌ستپێكردووه بگه‌یه‌ننه خاڵی وه‌رچه‌رخان و به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌گه‌ن به ئامانجه‌كانی 2023.
كورتوڵموش رایگەیاند كه مه‌یدانی سیاسی و یاسایی توركیا پێویستی به چه‌ند گۆڕانكارییه‌كه، یه‌كه‌میشیان ده‌ستووری نوێیه.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه كه ناچارن ده‌ستوور دابنێن نه‌ك ده‌ستوور بنووسنه‌وه و ئه‌وانه‌ش جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا لەو بارەیەوە گوتی: "تا ئێستا ده‌ستووری توركیا به‌ده‌ستی ئه‌وانه نووسراوه‌ته‌وه كه له‌پشت بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانه‌وه هێزیان وه‌رگرتووه. ئێستا پێویسته له‌سه‌رمان ده‌ستوور دابنێین. په‌رله‌مان كه خاوه‌نی ئیراده‌ی گه‌له، ئه‌و ده‌ستووره داده‌نێت. ئێمه له‌ڕووی نیشاندانی نیازپاكی و ئارام و دڵسۆزی و جدیهتمانهوه ره‌خنه‌ی زۆرمان ئاراسته‌كراوه. هه‌رچه‌نده ئێمه له په‌رله‌مان خاوه‌نی زۆرینه‌ین و 317 كورسیمان هه‌یه، به‌ڵاك گوتمان با سێ نوێنه‌ر له هه‌ر پارتێك به یه‌كسانی بێت و ده‌ستمان پێكرد. با نوێنه‌رانی گه‌ل بێن و بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن. با بۆ دانانی ده‌ستوور جۆرێك له رێككه‌وتن هه‌بێت. ئینشااڵڵە ره‌شنووسێك ده‌رده‌چێت. ئێمه زۆرینه‌مان نییه بۆ دانانی ده‌ستوور، ماره‌ی كورسییه‌كانمان ناگاته 330 كه نیسابی یاساییه بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور. په‌رله‌مانتاران به‌گوێره‌ی ویژدانی خۆیان ده‌نگ به ده‌ستوور ده‌ده‌ن. پێموایه كارێك ئه‌نجامده‌درێت ژماره‌كه بگاته 367یش. هه‌ر نه‌بوو به 330یەكه‌وه ده‌چینه به‌رده‌م گه‌ل. پێموایه كارێكی باشە ئەگەر بگاته 330 کورسی. تازه ده‌ست به گفتوگۆكانی ده‌ستوور ده‌كه‌ین".
کورتەڵموش لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی دروستكراوه گوایه ئاكپارتی ده‌یه‌وێت ده‌ستوور ببه‌ستێته‌وه به سیستمی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه. سه‌ركۆمارمان ئه‌وه‌ی چه‌ند جار دووپاتكردۆته‌وه. هه‌موومان و بهرلهههموومان به‌ڕێز سهركۆمار له خه‌می ئه‌وه‌داین چۆن توركیایه‌كی باشتر بنیاتبنێین. ئه‌مه روانگەیەکی گشتگیری ریفۆرمه و یه‌كێك له به‌شه‌كانی ئه‌و ریفۆرمه سیستمی سه‌رۆكایه‌تییه".