Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2015
مێرسین
سه‌رۆكی پارتی ماف و ئازادییه‌كان فه‌همی ده‌میر له شارۆچكه‌ی تارسووسی سه‌ربه مێرسین له رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌سه‌ر رێگای تارسووس - ئه‌دانا - غازی عه‌نتاب ئوتومبێلێكی ژماره نه‌مسا وه‌رگه‌ڕابوو، دواتر ئوتومبێله‌كه‌ی ده‌میر كه ئوتومبێلێكی ژماره ئه‌نقه‌ره بوو خۆی به ئوتومبێله وهرگهڕاوهكهدا كێشاوه. فه‌همی ده‌میر و شۆفێری ئوتومبێله وهرگهڕاوهكه له‌شوێنی رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ته‌رمه‌كان له مه‌یتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تارسوس هه‌ڵگیران.
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو كه رووداوه‌كه له شارۆچكه‌ی پۆزانتی سه‌ربه ئه‌دانا روویداوه.