Muhammet Ali Kemal
16 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
پردی بۆغازیچی که به‌درێژایی شه‌و له‌لایه‌ن تانکه‌کانه‌وه داخرابوو، به‌شێکی به‌ڕووی هاتوچۆدا کرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سهرلە ئێواره‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه و له رێگه‌ی تانکه‌کانه‌وه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا، له ئێستادا و دوای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه، به‌شێکی پردی بۆغازیچی به‌ڕووی هاتوچۆدا کرایه‌وه.
له ئێستادا چوون به‌ره‌و به‌ری ئاسیا و ئه‌ورووپا ته‌نها له رێگه‌ی یه‌ک سایدی شه‌قامه‌کانی پرده‌که‌وه، ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت.
ژماره‌یه‌ک له ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌کان له ده‌روازه‌ی پرده‌که لابراون و هه‌ندێکیشیان هێشتا له‌سه‌ر پرده‌که‌ن.