Mohammed Baqi Hussein
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
لقی ئیستانبوڵی ئاك پارتی، خوانی به‌ربانگی بۆ دوو هه‌زار كه‌س له‌ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر ئاماده كرد.
به‌به‌شداریی ژمارەیەک په‌رله‌مانتاری سەربە ئاك پارتی دوای ئه‌نجامدانی نوێژی عه‌سر له مزگه‌وتی حه‌زره‌تی سوله‌یمان، سه‌ردانێك بۆ مۆزه‌خانه‌ی ئیچ كاله ئه‌نجام درا.
دواتر په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارته‌كه، زیانلێكه‌وتووانی پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی سووریا‌ن به‌سه‌ركرده‌وه و دواتر خوانێكی به‌ربانگ بۆ دوو هه‌زار زیانلیكهوتووی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه ئاماده كرا.
خوانه‌كه له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی دێرینی ناوچه‌ی سوور، پێشكه‌ش كرا و به خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و نزا و پاڕانه‌وه ئه‌نجام درا.
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی مه‌هدی ئه‌كه‌ر، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، دیاربه‌كر ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ندین كێشه رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌كه‌ر گوتی: "له‌لایه‌ن حكوومهتهكهمانهوه له‌مباریه‌وه چه‌ندین پڕۆژه ئه‌نجام دراوه. به‌پشتیوانیی خودا ناوچه‌ی سوور و شوێنه‌كانی دیكه له شاره‌كانی تر سه‌رله‌نوێ بنیاتدهنرێنهوه".
ئه‌كه‌ر جه‌ختیكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییاندا هاوهه‌ڵوێست ده‌بێت و به هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌که‌ر گوتی: "ئه‌و په‌لاماره قێزه‌ونانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا شاری دیاربه‌كریان كرده ئامانج، وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵ له بیرماندا ده‌مێنێته‌وه. له‌هه‌وڵدا ده‌بین بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی ناخمان. ماڵ و بیناكان سه‌رله‌نوێ بنیاتده‌نێینه‌وه. ده‌ست له‌ناوده‌ست هاوكاری یه‌كتر ده‌بین. دووباره دیاربه‌كر ده‌كه‌ینه‌وه به یه‌كێك له شاره باڵاكانی شارستانییهتهكهمان. با هه‌موو هاووڵاتییانمان بێخه‌م بن".
دواتر ئاماده‌بووان نوێژی شێوان و خه‌وتنانیان له مزگه‌وتی گەورە ئه‌نجام دا.