Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
گرووپه تیرۆرستییه بیانییه‌كانی لایه‌نگری رژێمی ئه‌سه‌د، كاروانێكی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بیان راگرت و سه‌دان كه‌سی نێو كاروانه‌كه‌یان به‌دیل گرت. گرووپه‌كان له‌به‌رانبه‌ردا داوای سازش له ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئانادۆڵو له حه‌له‌ب، گرووپه تیرۆرستییه بیانییه‌كانی لایه‌نگری رژێم، له گه‌ڕه‌كی راموسی ته‌قه‌یان له كاروانی خه‌ڵكی حه‌له‌ب كردووه.
سه‌ره‌تا گرووپه‌كان ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیان له‌به‌رده‌م كاروانه‌كه‌دا كۆكرده‌وه و خۆپیشاندانیان سازكرد.
خۆپیشانده‌ره‌كان خۆیان وه‌ك خزم و كه‌سوكاری خه‌ڵكی ناحیه‌كانی فوا و كهفرهیا ناساند و داوایان ده‌كرد هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و ناحیانه هه‌ڵبگرێت.
گرووپه‌كان 800 كه‌سیان به‌دیل گرت كه له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه‌وه له‌حه‌له‌ب ده‌گواسترانه‌وه.
زانراوه كه گرووپه‌كان له‌لایه‌ن جه‌نه‌راڵ سه‌ید جه‌وادی ئێرانییه‌وه فه‌رمانده‌یی ده‌كرێن.
- 18 ناوچه‌ی ژێر گه‌مارۆی رژێم
ئه‌و دوو ناحیه كه 15 هه‌زار دانیشتوانی شیعه مه‌زهه‌بی تێدا ده‌ژین، له‌لایه‌ن حزبوڵڵا و سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه كۆنترۆڵكراون.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ناحیه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندان، رژێم له‌ئاسمانه‌وه به‌چڕی یارمه‌تییان پێده‌گه‌یه‌نێت. پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی سڤیلی ناحیه‌كان به‌و جۆره دابین ده‌كرێت.
جه‌نه‌راڵی ئێرانی سه‌ید جه‌واد ماوه‌یه‌كه بوو له‌ڕێگه‌ی رووسیاوه داواكارییه‌كانی سه‌باره‌ت به فوا و كهفرهیا ده‌گه‌یاند.
به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن كه زیاتر له ساڵ و نیوێكه ناحیه‌كانیان گه‌مارۆداوه، داواكارییه‌كانیان قبوڵنهدهكرد.
ئۆپۆزسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت، یارمه‌تیی مرۆیی بۆ ناحیه‌كان به‌رده‌درێته‌وه و دۆخی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی حه‌له‌ب به‌راورد ناكرێت.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ینن، 18 ناوچه له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمدایه، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و دوو ناحیه‌یه قبوڵ بکه‌ن، رژێم له‌و 18 ناوچه‌یه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامده‌دات.