Zana Natık Kerem
31 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2026
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە نووسینگەی سەرەکی کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم)یان لە کەربەلا، داخستووە.
دەستەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەی کە دژبە کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) گرتوویەنەتەبەر، نووسینگەی کۆمپانیاکەیان لە کەربەلا داخستووە.
ھەروەھا دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق باسی لەوەش کردووە کە بەپێی یاسا، بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دژبە کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا.