Adham Kako
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاکامی هێرشەکانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ژمارەیەک ناحیەی سەر بە ناوچەی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات لە پارێزگای ریفی دیمەشق باشووری سووریا كه له‌ژێر گه‌مارۆدایه، 17 مەدەنی کوژران.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه رژێم هێرشی ئاسمانی و زه‌مینیی بۆ سه‌ر ناحیه‌كانی دوما، حه‌ره‌ستا، حەمورییه، میسرابا، مه‌رج، سه‌قبا، جسرێن، كه‌فر به‌تنه، عه‌ین ته‌رمه و شیفۆنییه سەر بە ناوچەی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ناوچه‌كه له ئاکامی هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی حەمورییه، 10 مەدەنی کوژراون كه ژن و منداڵیشیان لەنێودایه.
هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی بریندارانیش له شوێنی هێرشه‌كه به‌رده‌وامه.
له هێرشه زه‌مینییه‌كانی سه‌ر ناحیه‌ی سه‌قبا چوار مەدەنی و له هێرشێكی ئاسمانیشدا بۆ سه‌ر جسرێن سێی دیكه کوژراون.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش به‌ده‌م بریندارانه‌وه ده‌چن و ده‌یانگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.