Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
حه‌له‌ب - AA
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا، به بۆمبی به‌رمیلی كه غازی كلۆری تێدا به‌كارهێنرابوو، هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی سوكه‌ری سه‌ربه حه‌له‌ب.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، هێلیكۆپته‌رێكی جه‌نگیی سه‌ربه هێزه‌كانی رژێم، بۆمبی به‌رمیلی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شارۆچكه‌ی سوكه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندا به‌رداوه‌ته خواره‌وه، كه غازی كلۆری تێدا به‌كارهێنراوه.
نزیكه‌ی 100 كه‌س له دانیشتوانی ناوچه‌كه، كه به‌ر كاریگه‌ری غازه‌كه كه‌وتوون، گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.
به‌رپرسی به‌رگریی شارستانیی ناوچه‌كه، نهجیپ ئه‌نساری، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "بۆمبه‌كه بەسەر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا خراوەتە خوارەوە و نزیكه‌ی 100كه‌س له دانیشتوانی ناوچه‌كه كه ژن و منداڵیشیان تێدایە، به‌ر كاریگه‌ری غازه‌كه کەوتوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه گوازراونه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه".
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌ی سوكه‌ری، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌ركه‌وتووانی غازه‌كه، دووچاری نه‌بینین، رشانه‌وه، سه‌رگێژخواردن و هەناسه سواربوون، بوونەتەوە و دوو كه‌س له‌وانه‌ی گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.