Sarp Özer,Sinan Uslu
01 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا كه دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی زیاتر له 600 فڕۆكه‌وانی ده‌ركرد، له‌ئێستادا كاره‌كانی بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی كه‌می فڕۆكه‌وان به ئه‌نجام گه‌یشتووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌ی فڕۆكه‌وان له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی گه‌یشتووه‌ته هه‌زار.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاره‌كانی ره‌وینه‌وه‌ی كورتهێنانی فڕۆكه‌وان له سوپای توركیادا كه دوای هه‌وڵی ناپاكی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی دروستبوو، ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌ده‌ستهێناوه.
له دوای 15ی تهمووز ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی به هۆی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆوه لە ریزه‌كانی سوپای توركیا ده‌ركران، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌وان هه‌بوون كه ژماره‌یان زیاتربوو له 600 فڕۆكه‌وان.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.