Mazın Asad
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
كیلیس
ئه‌مڕۆش بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا به هاوه‌ن له سنووری شاری كیلیس بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی په‌یه‌ده له شارۆچكه‌ی ئه‌عزاز درێژه‌ی هه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چه‌كدارانی په‌یه‌ده له ناوچه‌ی مهرهناس كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ئه‌عزاز هێرشیان كرده‌سه‌ر سنووری توركیا، سوپای توركیا به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌نگ، وەڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی دایه‌وه.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری توركیا، عیسمه‌ت یڵماز دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه چه‌كدارانی په‌یه‌ده به هاوه‌ن هێرشیان كردووهتەسهر ده‌روازه‌ی سنووری دهمیرئیشیك له شاری كیلیس و به‌هۆیه‌وه سوپای توركیا به هه‌مان شێوه وه‌ڵامیانی داوه‌ته‌وه.