Sangar Hamad Azeez
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: "لەئاکامی بەرپەچدانەوەی تیرۆریستان کە بۆردومانی بنکەیەکی سەربازیان کردبوو لە سنووری ئورفا، بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان ١٠ تیرۆریست کوژراون".
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەی رایگەیاند کە چەکدارانی پەکەکە - پەیەدە - یەپەگە بۆردومانی بنکەیەکی سەربازیان کرد لە سنووری شارۆچکەی سوروچ سەر بە ئورفا.
لە روونکردنەوەکە زیاتر هاتووە، لەژێر رۆشنای ماددەی ٥١مینی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر ناوی "مافی بەرگریکردن لە خۆ" سوپای تورکیا دوای دەستنیشانکردنی شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکان بەرپەچی بۆردومانەکەی دایەوە و لەئاکامدا لایەنی کەم ١٠ تیرۆریست کوژران و زیانێکی زۆریش بەر پێگەو حەشارگەکانیان کەوت".