Berk Özkan,Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی توركیا به گه‌شتی ژماره "TK 978"، یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵه‌وه بۆ قوبروس ئه‌نجامدا.
یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵه‌وه كه 29ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی جیهانی كرایه‌وه، كاتژمێر 5:40ی ئێواره به‌كاتی ناوخۆی توركیا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Boeing - 737ی هێڵی ئاسمانیی توركییه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رجانی قوبروس ئه‌نجامدرا.
له‌م نێوه‌نده‌دا یه‌كه‌م پێنج سه‌رنشینی یه‌كه‌م گه‌شتی ئه‌نقه‌ره بۆ ئیستانبوڵ، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی شۆفێرانی تا‌كسیی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه، به‌بێ به‌رانبه‌ر گه‌یه‌نرانه ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یانویست بۆی بچن.