Sangar Hamad Azeez
18 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
لە ئاکامی تۆپبارانکردنی ناوچەی چاڵەتەپە لە باکووری هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە دوو چەکداری پەکەکە کوژران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە وەرگیراون، تۆپهاوێژەکانی بنکەیەکی سەربازیی لە نزیک شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری، تۆپبارانی ناوچەی چاڵەتەپەی باکووری هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە تۆپبارانەکەدا دوو چەکداری پەکەکە کوژران.
لەلایەکی دیکەوە بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی کە هاووڵاتیان بە هێزەکانی ئاسایشیان دابوو، ئۆپەراسیۆنێک لە باکووری شارۆچکەی شەمزینان ئەنجامدرا و تێیدا دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لە کەرەستەی درووستکردنی تەقەمەنی و ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم.