Rewa Mahmut Hasan
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە شاری جەرابلوسی سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات"، سوپای سووریای ئازادی سەربە ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە پێشرەوی دایە لە ناوچەکە و توانیوێتی گوندی کەکلیجە- بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

بەپێی ئەو زانیایانەی لە سەرچاوە سەربازیەکانەوە بەدەست کەوتوون، ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی جەرابلوس لە تیرۆریستانی داعش بەردەوامی هەیە و، هاوکات هێرشی سوپای سووریای ئازاد لە ناوچەکە درێژەی هەیە و تائێستا ٣ کیلۆمەتر لە باشوور و ٥ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شارۆچکەکە کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاد.
لە ئێستادا سوپای سووریای ئازاد بەرەو رۆژهەڵاتی شارۆچەکەکە لە پێشڕەوی دایە و گوندەکانی چواردەور دەپارێزن، ئەمە لەکاتێکدایە کە سوپای تورکیا لەناوچەی جەرابلوسی ژێر کۆنترۆڵی داعش، هێرشەکانی خۆی لەڕێگەی فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپخانەکانەوە بەردەوامی پێ دەدات.
چاوەڕێ دەکرێت کە سوپای سووریای ئازاد بەرەو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەندی جەرابلوس پێشرەوی بکات.