Fecri Barlık,Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
سێرت - AA
گۆڕستانێكی شارۆچكه‌ی تیلۆ سه‌ربه پارێزگای سێرت کە مێژوویەکەی دەگەڕیتەوە بۆ 250 ساڵ لەمەوبەر و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاراستنی سامانه كولتوورییه‌كانی دیاربه‌كره‌وه تۆماركراوه، ئاوێنه‌یه‌كه بۆ رابردوو.
ئارامگای ئیسماعیل فه‌قیروڵڵا كه له لیستی كاتیی میراسی جیهانی یونیسكۆدا تۆماركراوه، له گۆڕستانی سوڵتان مه‌مدوح له شارۆچکەی تیلۆ، له‌سه‌ر داواكاری شاره‌وانی شارۆچكه‌كه، پاكده‌كرێته‌وه و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌ی باتمان و به‌شی مێژووی هونه‌ری كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی ئارتوكڵو، دکتۆر زهكایی ئه‌رداڵ له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌م گۆڕستانه كه له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و رووخاودایه، ده‌خرێته‌وه سه‌رپێ و ده‌خرێته به‌ر كاری ئه‌وانه‌ی كه له بواری خوێندنه‌وه‌ی كێلی گۆڕه‌كاندا كارده‌كه‌ن. ئامانجمان ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی تۆكمه ئه‌م شوێنه‌واره بگاته ده‌ستی نەوه‌كانی داهاتوو".