Ahmet Kaplan,Muhammet Ali Kemal
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
دیاربەکر- AA
لەو تەقەکردنەی کە لەدوای دانیشتنێکی دادگای دیاربەکر، لەبەردەم خانەی داد لە شارەکە روویدا، کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، لەبەردەم خانەی داد لە دیاربەکر، رێگە لە ئۆتۆمبێلی کەسێک کە لە دانیشتنی جیابوونەوەی کچەکەی لە هاوسەرەکەی لە دادگا هاتووەتە دەرەوە لە لایەن کەسوکاری زاواکەیەوە، گیراوە.
لەبەرامبەردا خەزوورەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەستی بە دەستڕێژکردن کردووە.
لە ئەنجامی تەقەکانیشدا، کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.
بریندارەکە لە لایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
ئەو کەسەشی کە تەقەکانی کردووە، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
لێکۆڵینەوەکان درێژەیان هەیە.