Mehmet Tosun,Alper Atalay
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
یاریگای ئه‌نقه‌ره كه كۆنگره‌ی سێیه‌می ئاسایی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڕووی ئاماده‌بوواندا كرایه‌وه و بانگهێشتكراوان په‌یتا په‌یتا رووی تێ ده‌كه‌ن.
كۆنگره‌كه له‌ژێر دروشمی، "خۆڕاگرین، ئومێده‌وارین، پێداگرین"دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رێوشوێنی ئه‌منیی توندی تیادا گیراوه‌ته‌به‌ر.
جگه له هێزه ئه‌منییه‌كان، كارمه‌ندانی هه‌ده‌په‌ش به‌جیا پشكنین بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بن.
له به‌شی ناوه‌ڕاستی یاریگاكه‌دا، پاڵێوراوانی هه‌ده‌په داده‌نیشن.
له شاشه گه‌وره‌كانی یاریگاكهشدا وێنه‌ی په‌رله‌مانتاره به‌ندكراوه‌كانی هه‌ده‌په نمایشكراوه.
بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكایه‌تیی هه‌ده‌په، ته‌نها په‌روین بوڵدان و سه‌زایی ته‌مه‌لـلی پاڵێوراون.
هاوكات له پاڵ هه‌ڵبژاردنی هاوسهرۆكاندا، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی دیسیپلین و راوێژكارییش ده‌ست نیشان ده‌كرێن.