Fahrettin İbrahim
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
عەزاز - AA
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد گوندی حاجی ئەسکەندەریان لە رۆژئاوای عەفرین لە پەیەدە/پەکەکە پاک کردەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد گوندی حاجی ئەسکەندەریان لە رۆژئاوای عەفرین لە پەیەدە/پەکەکە پاککردووەتەوە.
لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە کە لە لایەن سوپای تورکیا بەڕێوەدەبرێت و سوپای سووریای ئازاد پشتیوانیی لێدەکات لە کۆی پێنج شارەدێ تا ئێستا ناوەندی یەک شارەدێ، 31 گوند، سێ ناوچەی نیشتەجێبوون و 13 چیا و گردی ستراتیجیی کۆنترۆڵکراونەتەوە.