İlhan Toprak,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
داروسه‌لام - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تانزانیا و له مه‌ڕاسیمێكی فه‌رمیدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی تانزانیا، جۆن پۆمب جۆزیف ماگوفولی پێشوازی لێكرا.
له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقا، له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له شاری داروسه‌لامی تانزانیا كه به‌سه‌ر زه‌ریای هیندا ده‌ڕوانێت، مه‌ڕاسیمی پێشوازی بۆ سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رێكخكرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی تانزانیا، جۆن پۆمب جۆزیف ماگوفولی پێشوازی لێكرا.
هاوولاتییانی تانزانیا به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای توركیا و تانزانیا و سه‌مای نه‌ریتی ناوخۆیی پێشوازییان له ئه‌ردۆغان كرد.
دوای مه‌ڕاسیمی پێشوازیکردن، ئه‌ردۆغان و ماگوفولی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان شانده‌كانیان ئه‌نجامدا.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ری سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌رەوە، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ئابووری، نیهات زه‌یبه‌كجی و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، به‌رات ئاڵبایراك و، گوته‌بێژ و جێگری سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن ئاماده بوون.