Sarp Özer
24 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی میت، هاكان فیدان به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته، سێرگی شۆیگو كۆبوونه‌وه. بڕیاره ئاكار و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-یش كۆببنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئاكار و فیدان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتوونه‌ته مۆسكۆ.
شانده‌كه‌ی ئاكار سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو كۆبوونه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان و به‌تایبه‌تی دۆخی سووریایان تاوتوێكردووه.
هه‌روه‌ها بڕیاره ئاكار و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین كۆببنه‌وه.
ئاكار و فیدان 17ی ئەم مانگەش سه‌ردانی مۆسكۆیان كرد و له‌گه‌ڵ شۆیگو و به‌رپرسانی دیكه‌ی رووسیا كۆبوونه‌وه.