دۆحە
سەرۆکۆەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی تازەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە قەتەر گوتی: "لەکاتی دروستکردنی باڵەخانەکەدا سەردانی شوێنی پرۆژەکەم کردبوو، سوپاسی دەستەی ئەندازیاری نەخشەسازی باڵەخانە دەکەم."
ھەروەھا گوتی: پەیوەندیی تورکیا و قەتەر لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، بە سەردانی دوولایەنە پەیوەندیەکانمان بەرەو ئاراستەیەکی باش دەڕوات، پەیوەندیی ھاوبەشی نێوان وڵاتەکەمان بۆ ٥٠٠ ساڵی رابڕدوو دەگەڕێتەوە، ھەردوو وڵات لە ساڵی ١٩٧٩ بەشێوەیەکی رەسمی یەکتریان ناسیوە، لەساڵی ١٩٧٩ باڵیۆزخانەیان لای یەکتر کردۆتەوە.
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە پەیوەندییە تایبەتیەکانی نێوان قەتەر و تورکیا کرد گوتی: "پەیوەندیەمان لەگەڵ قەتەر تایبەتمەندیەکی ھەیە، ئەویش ئەوەیە لە مەسەلە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکاندا بیروبۆچوونمان لێک نزیکە، بۆ رەخساندنی کەشی ئاشتی بەھاوبەشی لەگەڵ قەتەر سەرجەم ھەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ، لەتورکیا یان قەتەر کارەکانمان بۆ سەقامگیری درێژە پێدەدەین، ئەم دوو وڵاتە لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی تەنگژەی ئابوری توانیویانە پارێزگاری لە راستیەکانی خۆیان بکەن، ئەنجامدانی کار و پرۆژە و وەبەرھێنانەکان لەلایەن کۆمپانیا تورکیەکان لە قەتەر بۆ وڵاتەکەمان جێگای سەربەرزییە، بەبوونی ٦٠ کۆمپانیای تورکی لە قەتەر خۆشحاڵین ٣٥ لەوانە تا ئەمرۆ بەبڕی ١٢ ملیار دۆلار کاری پرۆژەیان لە قەتەر گرتوەتە ئەستۆ.
زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانی قەتەر
ئەردۆغان لەگوتەکانیدا باسی لە زیادبوونی گەشتیارانی قەتەر بۆ وڵاتەکەی کرد.
ئەردۆغان گوتی: ژمارەی گەشتیارانی قەتەر بۆ تورکیا لەساڵی ٢٠٠١ حەوت ھەزار و ٦٠٠ گەشتیار بووە، ئەم ژمارەیە لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ١٤ ھەزار واتا بەڕێژەی %٨٥ زیادی کردوە، "بەڕێزەوە پێشوازی لە برا گەشتیارەکانی قەتەر بۆ وڵاتەکەمان دەکەین، دەمانەوێ بەکردنەوەی سەنتەرێکی کەلتوری بەناوی شاعیری تورک یونوس ئەمرە پەیوەندیەکانمان چڕتر بکەینەوە."
سەرۆکوزیرانی تورکیا ئاماژەی بە خزمەتگوزاریەکانی باڵیۆزخانەی تورکیا لە قەتەر کرد، گوتی: "دەرگای باڵیۆزخانەکەمان بۆ ھاوڵاتیانی وڵاتەکەمان و قەتەر و و وڵاتانی تر ھەمیشە کراوە دەبێت، ئێرە ماڵی دووەمی ئێوەیە، سەرجەم شوێنەکان بۆ ئاشتی بەکار دەھێنرێن، باڵێوزخانەی وڵاتەکانمان بەئەنجامدانی کارەکانیان خزمەت بەخۆیان دەکەن، بەپاراستنی یەکێتی و یەکڕیزیی وڵاتەکەمان ھەنگاو بەرەو داھاتوو دەنێین، باوەڕم وایە بە بەھێزکردنی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ قەتەر بوونمان لێرە درێژە پێدەدەین، بەتایبەتی سوپاس و پێزانینی خۆم و گەلەکەم بە ئەمیری بەڕێز و حکومەتی قەتەڕ رادەگەیەنم لەبارەی دابینکردنی روبەری ١٢ ھەزار و ٤٠٠ مەتر بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان."
دوای کۆتایی قسەکانی ئەردۆغان پەتی کردنەوەی باڵەخانەی تازەی وڵاتەکەی لە قەتەر بڕی.
ژمارەیەکی زۆر لەبەرپرسان و دەزگای ھەوڵگری و وەزیرەکانی تورکیا بەشداریان لە رێورەسمی کردنەوەی باڵەخانەی تازەی باڵوێزخانەی تورکیا لە قەتەر کرد.