Aziz Aslan, İbrahim Toprak
10 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
شرنەخ - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو سەردانی شاری شرنەخ-ی کرد.
سۆیلو، ئێوارەی دوێنێ سەردانی خیزانی ئەو منداڵە تەمەن حەوت ساڵانەی کرد کە لە شارۆچکەی ئیدیل-ی سەر بە پارێزگای شرنەخ بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشەوە، گیانی لەدەستدابوو.
شەوی رابردووش گەیشتە شاری شرنەخ و بەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ فەرماندەیی لیوای کۆماندۆی جەندرمەی چاکرسۆغوت، نانی بەیانی خوارد.
وەزیری ناوخۆ، دواتر بە کۆپتەر سەردانی یەکەی پاراستنی سنووری کرد و لە نزیکەوە چاوی کەوت بە رەوشی ئەمنی ناوچە سنوورییەکان.
سۆیلو، لە دوای شرنەخ بە کۆپتەر چووە شاری هەکاری و لەلایەن پاریزگاری شارەکە، عەلی حەمزە پەهلیڤان و ژمارەیەک بەرپرسی حیزبی و حکوومی شارەکەوە پێشوازی لێکرا.