Sefa Mutlu
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
ئيستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلز میشێل ئه‌نجامدا.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوى كە لە سەرۆكايەتى پەيوەندييەكانى سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، لە ميانى پەيوەندييەكەى نێوان ئەردۆغان و سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، میشێل-دا، تاوتوێى پەيوەندى نێوان توركيا و يەكێتى ئەورووپا و خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست و پێشهاتەكانى ناوچەكە كرا.
ئه‌ردۆغان ، له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ چارلز میشێل، بانگه‌وازی بۆ "هه‌ڵوێستی جێگیر و بێلایه‌ن بێ فریوخواردن به هاندانه‌كان له بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان و له‌سه‌روویانه‌وه له بابه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست" دووپات كرده‌وه.
ئەردۆغان، كە جەختى لەسەر كرانەوەى توركياى بە رووى گووتوێژێك كە لەسەر بنەماى ديالۆگێكى دادپەروەرانە و راستگۆيانە بێت و مافەكانى هەموولايەنەكانى پاراستبێت كردەوە و رايگەياند توركيا هەموو كات و لە هەموو شوێنێك لە بەرامبەر هەوڵەكانى پشتگوێخستن و هەنگاوە تاكلايەنانەكان بەردەوام دەبێت لە پاراستنى ماف و بەرژەوەندييەكانى.