ئەنقەرە
دوازدەیەمین سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان كە بۆ جاری یەكەم راستەوخۆ لە لایەن خەڵكەوە ھەڵبژێردرابوو لە پەرلەمانی توركیا سوێندی یاسایی خوراد و وەك سەركۆمار بە فەرمی دەستی بەكار كرد.
لە میانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی پەرلەماندا سەرۆكی پەرلەمان جەمیل چیچەك بەڵگەنامەی سەركەوتنی ئەردۆغانی كە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەوە ئامادە كرابوو رادەستی سەركۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان كرد.
پێش پێشكەشكردنی ئەو بەڵگەنامەیە، جەمیل چیچەك باسی لە چۆنێتی رێوەڕەسمەكان لە نێو دەستووری بنەڕەتی و پەیڕەوی ناوخۆییدا كرد و دواتر جێگری سەرۆكی پەرلەمان عایشە نورباھچەكاپاڵی راسپارد كە بۆ وەرگرتنی بەڵگەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و سوێند خواردن سەركۆمار داوەتی ھۆڵی پەرلەمان بكات.
ئەردۆغان كاتی ھاتنی بۆ ھۆڵی گشتی پەرلەمان لە لایەن پەرلەمانتار و ئامادەبووانەوە بە چەپڵە رێزان پێشوازی لێكرا. دواتر جەمیل چیچەك بەڵگەنامەكەی رادەستی ئەردۆغان كرد و دوای سەركەوتنی بۆ ئەردۆغان كرد و ھیوای ئەوەی خواست كە ھەڵبژاردنی ئەردۆغان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ توركیا.
دوای وەرگرتنی بەڵگەنامەكە سەركۆمار دەستی بە سوێندخواردن كرد. دوای سوێندخواردن ئەردۆغان لەسەر كورسی مایەوە و سەمفۆنیای سەركۆمار و سروودی نیشتمانی خوێنرایەوە و لە كاتی خوێندنەوەی سروودی نیشتمانیدا لەسەر ستوونی ئاڵای توركیا لە پەرلەمان لۆگۆی سەركۆماری بەرز كرایەوە و لەو میانەدا لە ئەنقەرە و ئۆردو ١٠١ تۆپ تەقێنران و دواتر سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی بە كۆبوونەوەكە ھێنا.