ئورفە
بەشێك لە ئێزیدییەكانی شنگال دوای راكردنیان بۆ ماوەی دوو رۆژ بە ناوچە شاخاوییەكان دەگەنە ئورفە و ماڵەكانی شارۆچكەی وێرانشار پێشوازیان لێدەكەن و لە لایەن رێكخراوی ھاوكاری بەپەلەیی حكومەتی توركیاوە پێدوایستی مرۆییان بۆ دابین دەكرێ.
بەھۆی ھێرشەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ماوەی ١٠ رۆژە ١٢٠ خێزانی ئێزیدی لە رووبەری ٣٠٠ مەتر لە كۆگایەكی شارۆچكەی وێرانشار نیشتەجێكراون و لەگەڵ بەرزی پلەكانی گەرما شوێنەكەیان بە بەتانی و رایەخ بەش بەش كردووەو لە ژیانێكی سەختدا دەژین.
لە لێدوانێكی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو موھیباد سەیدا كە یەكێكە لە پەنابەرە یەزیدییەكانە باسی لە ھاتنیان لە سوریاوە بۆ عێراق و دواتر بۆ توركیا كرد و گوتی: "لە لایەن خێرخوازانەوە بردراینە كۆگاكان، لە وڵاتەكەمان ئاسودەبووین، منداڵەكانمان دەچوونە قوتابخانە، بۆ پاراستنی منداڵەكانمان لە ترسی ھێرشەكانی داعش كۆچمان كرد، تا گەیشتنیە توركیا دوو رۆژ رێمان كرد. لە رێگا ھەندێ لە منداڵەكانمان گیانیان لە دەستدا، لێرەدا رەوشی ژیانمان سەختە بەڵام ھیچ چارەیەكمان نیە، ئومێدەوارین كە ھیچ كەسێك نەكەوێتە ئەم رەوشەی ئێمە."
گوتیشی: "١٢٠ خێزان لە یەك كۆگادا دەژین، ھەر خێزنێك لە رێگەی بەتانیەوە لە ناو كۆگاكە بەشی خۆی جیا كردوەتەوە، ھیوادارین بمانبەنە شوێنێكی گونجاوتر، سوپاسی ھاوڵاتیانی توركیا دەكەین كە پشتیوانی ئێمەیان كرد."