هەكاری
سەركۆنسوڵی ئەمریكا جۆن ئێڵ ئەسپینۆزا، بە یالوەری شاندێكی ٤ كەسی سەردانی شارۆچكەی گەڤەری كرد و لەلایەن ئەساد جانان پەرلەمانتای هەدەپە و بەرپرسانی دیكەی شارەكە پێشوازی لێكرا.
ئەسپینۆزا بەشداری لە خوانێكدا كرد كە لەسەر شەڕەفی ئەو ئامادە كرابوو لە یەكێك لە رێستۆرانەكانی شەقامی جەنگیز تۆپەل و دواتر چوو ناو ئەو بازاڕەی كە بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری و یارمەتی بۆ ئاوارە ئێزیدییەكان دروست كراوە . ئەسپینۆزا لەناو بازاڕەكەدا چەندین بەڕماڵی كڕی ئەویش بەمەبەستی هاوكاری كردنی ئەو لایەنانەی كە لەهەوڵی كۆكردنەوەی یارمەتیدابوون بۆ ئاوارە ئێزیدیەكان. ئەو سەركۆنسولە ئاماژەی بەوەدا كە بەرماڵەكەی دەكاتە دیاری بۆ دایكی.
سەركۆنسوڵی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان و رایگەیاند كە زۆر خۆشحاڵە بەسەردانی كردنی بۆ شارۆچكەی گەڤەر و ئاشكراشی كرد كە سەردانی شوێنی دروست كردنی فڕۆكەخانەكەی كردووە كە بڕیارە لە شارۆچكەكەدا بكرێتەوە.
ئەسپینۆزا ئاماژەی بەوەدا كە لەگەڵ بەرپرسان و هاوڵاتیانی ناوچەكە دانیشتوون و زانیاریان لێ وەرگرتوون و گوتیشی:"ئێمە خۆشحاڵین كە دەبینین لێرە تاوانی گەشتیاری دەكرێ پەرەی پێ بدرێت. لەنزیكەوە زانیاریمان وەرگرت لەسەر بەرەوپێشەڤەچوونەكانی ناوچەكەو بەچاوی خۆمان بینیمان . هاوكات بیروبۆچوونی خەڵكیشمان وەرگرتووە لەسەر ئەو كێشانەی هەن لەناوچەكە. بەراستی سەردانی كردنی من بۆ ئەم ناوچەیە دڵخۆشكەر بوو، لێرە میواندۆستییەكی باشمان بینی لەخەڵكی ناوچەكە . هاوكات خۆراكی زۆر خۆشیان هەیە.
سەركۆنسوڵی ئەمریكا جۆن ئێڵ ئەسپینۆزا دوای سەردانەكەی بۆ شارۆچكەكە بەرەو شاری هەكاری بەڕێكەوت.