Heman Hussein Yaseen
25 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2025
هەولێر -AA
دوێنی پێنجشەممە، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر بە یاوەری شاندێک سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی سنوورەکە کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاسانکاریی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کۆنسوڵی گشتی تورکیا ئەرمان تۆپچو بەهاوکاری شاندێک سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری دەروازەکە، حەمید عەلی پێشوازی لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێوەبەری کاروباری تورکیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، هۆشەنگ ئەحمەد ئامادەیبوو، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە بازرگانییەکان لە چوارچێوەی دەستووریی و یاساییدا کرا.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە بریتیی بوو لە ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و تورکیا و لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەوڵەکانییان بۆ چارەسەکردنی کێشە و گرفتەکانی بازرگانان.