Ramal Mahmood
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بە تونێلی ئۆراسیادا تێپەڕی کە لە ٢٠ی کانوونی یەکەم دەکرێتەوە و هەردوو بەشی ئاسیا و ئەورووپای شاری ئیستانبوڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئەردۆغان لە یەکێک لە پرۆژە هەرە باشەکانی ئەندازیارانی جیهانی بەسەرکردەوە و لەسەر کورسی شوفێری ئۆتۆمبێل دانیشت و لە تەنیشتیشییەوە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم دانیشت، لە کورسی پشتەوەش وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی ئەحمەد ئارسڵان سەرکەوت.
لەبارەی تونێڵەکەوە زانیاری درا بە سەرکۆمار ئەردۆغان.
- زانیاری لەبارەی تونێلەکە
ئەم تونێلە کە لە رێککەوتی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دەکرێتەوە، بەشی ئاسیا و ئەوروپای شاری ئیستانبوڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە. دەبێتە قوڵترین تونێڵی ژێر دەریا لە جیهاندا. بەگشتی درێژیەکەی ١٤.٦ کیلۆمەترە، ئەو بەشەیشی کە بەژێر دەریادا دەڕوات ٣.٤ کیلۆمەترە.
ئەم تونێڵە ماوەی رێگای نێوان کازڵچەشمە-گۆزتەپە کە قەرەباڵغی زۆری لەسەرە بۆ ١٥ خوولەک کەمدەکاتەوە. لەرێگەی ئامێرە پێشکەوتووەکانەوە ئەم رێڕەوە کەشێکی ئارام و ئاسوودە بۆ گەشتیاران دەڕەخسێنێت.