Ramal Mahmood
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش:
"١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لایەنە سەرکەوتووەکانی جەنگ ئینگلیز، فەڕەنسا، رووسیا لە سەر مێزێک کۆبوونەوە و هاتن راستە و پرگاڵیان هێنا و دەستیان کرد بە کێشانی سنووری سوننەکان لەسەر نەخشە، بەبێ ئەوەی هیچ راستینەیەکی مێژوویی و مێژوو و گەشەیەکی کلتووری لەخۆ بگرێت و نەخشەی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کێشا. سەرەتا سنووریان لەنێو خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کێشا. ئێستا دوای سەدەیەک لە کێشانی ئەو نەخشانە هەوڵدەدەن هزر و دڵی خەڵکی ئەم ناوچەیە لەیەکتر جیا بکەنەوە".
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش بەشداری کرد لە کردنەوەی کۆنفڕانسی کۆڕبەندی شەرق ٢٠١٦ لە ئیستانبوڵ و گوتارێکی بۆ بەشداربووان و میوانان پێشکەش کرد.
کورتوڵموش رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە لەکاتێکدا کراوە دوای نزیکەی ١٠٠ ساڵ لە داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی رێککەوتننامەی سایک پیکۆ، لەقۆناغێکی زۆر گرنگ دایە. ئەوەیشی خستەڕوو ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونەکانیان کردووە لەبارەی ئەوەی چی بکرێت بۆ ئەوەی ئاشتی و هاوسەنگی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست ببێت.
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ دەرچوون لەو رەوشە. گوتی: "١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لایەنە سەرکەوتووەکانی جەنگ ئینگلیز، فەڕەنسا، رووسیا لە سەر مێزێک کۆبوونەوە و هاتن راستە و پرگاڵیان هێنا و دەستیان کرد بە کێشانی سنووری سوننەکان لەسەر نەخشە، بەبێ ئەوەی هیچ راستینەیەکی مێژوویی و مێژوو و گەشەیەکی کلتووری لەخۆ بگرێت و نەخشەی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کێشا. سەرەتا سنووریان لەنێو خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کێشا. ئێستا دوای سەدەیەک لە کێشانی ئەو نەخشانە هەوڵدەدەن هزر و دڵی خەڵکی ئەم ناوچەیە لەیەکتر جیا بکەنەوە. لەدۆخێکی زۆر گرنگی مێژوویی داین. پێویستە ئێمە وەکو خەڵکی ئەم ناوچەیە لەبیرمان نەچێتەوە کە ئەرکی ئەوەمان لە ئەستۆیە بەپێچەوانەی ئەوەی ئەوان کردوویانە ئێمە ئەنجامی بدەین. ئێمە پێویستە سەرەتا دڵ و هزرمان بکەینە یەک بەمجۆرەش ئەو سنوورانەی لەنێوان سوننەکان دانراون واتایەکیان نامێنێت".
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ هاتنی کۆتایی ئەمساڵدا هەموو وڵاتان لەگەڵ دوو پرسی سەرەکی رووبەڕوودەبنەوە کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرچاوە دەگرن، گوتی: "یەکێک لەوانە کۆچی جیهانییە. ئەوەی دیکەشیان تیرۆریزمی جیهانییە. وەک سەرەتا ناچارین بەباشی لە ئاکامەکانی کۆچی جیهانی و تیرۆریزمی جیهانی بکۆڵینەوە و پێشبگرین بەو رووداوانە و هۆکاری سەرهەڵدانیان بنبڕ بکەین. هۆکاری ئەوەی زۆر رووبەڕووی تیرۆریزمی جیهانی و کۆچی جیهانی دەبینەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تەنها یەک هۆکاری ئەنجامەکان دەبینین. ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی رۆژئاوا تەنها گرنگی بە ئەنجامەکان دەدەن. لەکاتێکدا بە راشکاوی دەڵێین چەندین هۆکاری وەک برسێتی، وشکەساڵی، داگیرکاری هۆکاری سەرهەڵدانی کۆچی جیهانی و تیرۆریزمی جیهانین".
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەشدا کە بەهۆی دەستوەردانی سیاسەتی نادیار و ناهاوسەنگەوە لە عێراق،داعش لە رۆژێکدا توانی بە ئاسانی مووسڵ بگرێت و لە رۆژێکی دیکەشدا بێ هیچ بەرگرییەک رەققە داگیر بکات. رایشیگەیاند کە پێویستە لە ستراتیژیەتی ئیمپریالیزی نوێ تێبگەن و بۆ چارەسەرکردنیشی ناچارن هەموو پێکەوە هۆکارەکانی لەناوببەن.