Zafer Fatih Beyaz
17 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر ١٣:٢٠خولەک، بە فڕۆکەی تایبەتی "TUR" بەرەو بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لەلایەن جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵماز و پارێزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاهینەوە بەڕێکرا.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار، عاکیف چاغتای کڵچ یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن لەو گەشتەیدا.